Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:33

بکوژی 2 خوشکەکەی چەمچەماڵ خۆی ڕادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد

کوردستان TV
100%


له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌: لەژێر فشاری هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ، بكوژی دو خوشكەكەی چەمچەماڵ كە باوكی دو كچەكەیە، خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.

پۆلیس رایده‌گه‌ێنێت: دوای ئەوەی لەسەرەتای مانگی ئەیلولی 2020، دو خوشك لەقەزای چەمچەماڵ كوژران، بەتۆمەتی كوشتنی كچەكان دادوەری لێكۆَڵینەوە بڕیاری دەستگیركردنی بۆ باوكی كچەكان دەركرد، بەڵام تۆمەتبار بۆ شوێنێكی نادیار هەڵاتبو، هێزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ بەردەوامبون لەلێكۆَڵینەوەكانیان بۆ دۆزینەوەی شوێنی تۆمەتبار، سەرئەنجام لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیسدا باوكی دوو خوشكەكە خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌تۆمەتبار (ف، ح، ش) لەبەردەم  دادوەری لێكۆڵینەوەدا دانی بەتاوانەكەیدا ناوەو لەئێستادا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان لەگەڵیدا بەردەوامە.
 

 

 

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.