وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، پشتیوان سادق، ڕایدهگهێنێت: دوێنێ دووشهممه، لهگهڵ شاندێکی وەزارەت سەردانی پارێزگای دهۆکمان کرد و لەگەڵ میری ئێزدییان و بابە شێخ و بەڕێوەبەری پێکهاتەکان لە موسڵمان و ئێزدی و مەسیحی کۆ بووینەوە.
دهشڵێت: لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی پیکهاتەکان بووین و دەربارەی چەندین پرس گفتوگۆمان کرد، چەندین کێشەمان تاوتوێ کرد و ئۆمێدەوارین وەزارەت بەشێک لە کێشەکان چارەسەر بکات.
پشتیوان سادق وهزیری ئهوقاف و كاروباری ئاینی راشیدهگهێنێت: پرسێکی دیکە، پرسی هاتنی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزە و گفتوگۆمان کرد کە چۆن بتوانین بە جێبەجێکردنی ڕیکارەکانی خۆپارێزی ئەم مانگە تێ بپەڕێنین.
ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: دەمانەوێ لە مانگی ڕەمەزاندا هاووڵاتییان ماسک ببەستن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێ بکەن و دوورکەوتنەوەیان هەبێت، مامۆستایان ئامۆژگاریی خەڵک بکەن بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان لە مزگەوت و دەرەوەی مزگەوت، چونکە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە زیادبووندایە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.