Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 00:59

عێراق به‌شێکی تری به‌ڵگه‌نامه‌کان راده‌ستی کوێت ده‌کات

کوردستان TV
100%

عێراق به‌شێكی تری به‌ڵگه‌نامه‌كانی كوێتی راده‌ست كرده‌وه‌، بڕی به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌مجاره‌ هەشت تۆن بوون و پێشتریش بە دوو قۆناغی جیاواز عێراق هەندێك بەڵگەنامەی تری رادەست كوێتی كردبووەوە.

ناسر حاین راوێژكاری وەزیری دەرەوەی كوێت، وێڕای پێشوازی لەو هەنگاوەی عێراق گوتی، ئەو بەڵگەنامانەی ئەمجارە رادەست كراون، بەشێكی لە ئەرشیڤی زانكۆی كوێت پێك دەهێنن و بەشێكی تریشیان هی هەواڵگری و دامەزراوەكانی تری ئەو وڵاتەن.

پێشتر بەرپرسانی عێراقیش ئاماژه‌یان به‌وه‌دابوو،  لە ساڵی هه‌زارو نۆسه‌دو نه‌وه‌ت و یه‌كه‌وه‌ تا ئێستا عێراق چل و نۆ ملیار و بێنجسه‌د ملیۆن دۆلاری رادەستی كوێت كردووە وەك سزایەك بۆ ئەو دەستدرێژییەی رژێمی به‌عسی له‌ناوچوو كردییە سەر كوێت.

لە ساڵی هه‌زارو نۆسه‌د و نه‌وه‌ت رژێمی ئه‌وكاته‌ی عێراق كوێتی داگیر كرد، دەستی بەسەر كۆمەڵێك بەڵگەنامەی نیشتمانیی ئەو وڵاتەدا گرتبوو و دوای زیاتر لە سێ دەیە، بەشێكی تری لە بەڵگەنامەكانی رادەستی ئەو وڵاتە كردەوە.

بەپێی بڕیارنامەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە ساڵی هه‌زارو نۆسه‌د و نه‌وه‌ت و یه‌ك پەسند كرا، عێراق بە هۆی ئەو زیانە گەورەیەی بە كۆمپانیاكان و خەڵك و دامەزراوە داراییەكانی كوێتی گەیاند، پێویستە په‌نجاو دوو ملیار و چوارسه‌د ملیۆن دۆلار بە كوێت بدات.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.