سه‌ره‌ڕای ته‌واوبوونی رێژه‌ی یاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ساڵی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك، به‌ڵام ده‌نگدانه‌كه به‌هۆی ناڕازیبوونی چه‌ند فراكسیۆنێكی شیعه به‌ڕێوه‌نه‌چوو و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
دانیشتنی ئاسایی ژمارە چل و شه‌شی وەرزی یەکەمی یاسادانان بۆ ساڵی سێیەم لە خولی چوارەمی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاربوو دوێنی كاتژمێر سێی دوانیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام بۆ كاتژمێر حه‌وتی ئێواره دواخرا و دواتریش به‌هۆی به‌رده‌وامی ناكۆكییه‌كان بۆ كاتژمێر یه‌كی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ دواخرا، به‌ڵام دیسان كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌نجام نه‌درا و بۆ كاتێكی نادیار دواخرا.
وێڕای رێککەوتنی کۆتایی لەسەر ناوەڕۆکی پڕۆژەیاساکە بەتایبەت جێگیرکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە بوودجەدا و دوای دانیشتنی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنەکە لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان، به‌ڵام دانیشتنه‌كه ته‌نیا به‌هۆی ناڕازیبوونی چه‌ند فراكسیۆنێك به‌ڕێوه‌نه‌چوو.
به پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی، شه‌وی رابردوو، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران، محەمەد حەلبوسی و ژماره‌یه‌ك له په‌رله‌مانتاران باڵەخانەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان جێهێشت، وه‌ك ئاماژه بۆ به‌ڕێوه‌نه‌چوونی كۆبوونه‌وه‌كه.
هه‌ر یه‌ك له فراكسیۆنه‌كانی فه‌تح، دەوڵەتی یاسا، نەهجی وەتەنی و نەسر له سه‌ر چه‌ند بڕگه و مادده‌یه‌كی پرۆژه‌یاساكه ناڕازین.
تاوەکو ئێستا فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران هیچ راگەیەندراوێکی لەبارەی دواخستنی دانیشتنەکە و دیارییکردنی وادەیەکی نوێی بۆ ئەنجامدانی دانیشتنی تایبەت بە پەسەندکردنی ماددە و بڕگەکانی بوودجەی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی دارایی دووهه‌زار و بیست و یه‌ك بڵاونەکردووەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.