Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 19:31

لیوا قارەمان شێخ کەمال له‌سه‌ر دابه‌شنه‌کردنی موچه‌ی لیواکان روونکردنه‌وه‌ ده‌دات

کوردستان TV
#7
100%

بەرپرسێکى وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند: بەهۆى نەگەیشتنى ئەو بڕە پارەیەى ئەمەریکا بۆ هێزەکانى پێشمەرگە دابینی دەکات، مووچەى لیوا هاوبەشەکانى وەزارەتى پێشمەرگە دابەش نەکراوە.

لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگرى سوپاسالار بۆ کاروبارى ئۆپەراسیۆن لە وەزارەتى پێشمەرگە رایگەیاند: بە هۆى نەگەیشتنى ئەو بڕە پارەیەى مانگانە ئەمەریکا وەکو هاوکاریى پێشکەشى وەزارەتى پێشمەرگەى دەکات، نەتواندراوە مووچەى ئەو چوارده‌ لیوا هاوبەشەى پێشمەرگە دابەش بکرێت، چونکە مووچەى ئەو لیوا هاوبەشانە بەبێ لێبڕینى له‌سه‌دا بیست و یه‌ك لە مانگى رابردوو لەو پارەیە دابەشکراوە کە ئەمەریکا لە چوارچێوەى هاوکارییەکانى بۆ پێشمەرگە دابینى کردووە.

راشیگەیاند: هۆکارى دواکەوتنى گەیشتنى ئەو پارەیەى ئەمەریکا ڕەوانەى دەکات تەکنیکییە، هەرکات پارەکە گەیشت راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنى مووچەى لیوا هاوبەشەکانى پێشمەرگە دەکرێت.

ئاماژەى بە ئەوەش کرد" تا چارەسەرکردنى گرفتەکەش وەزارەت بە نووسراوى فەرمى داواى لە حکوومەت کردووە مووچەیەک بۆ لیواکان دابین بکات تا پارەکەى ئەمەریکا دەگات، بەڵام بەهۆى پشووەکانەوە نەتواندراوە کارەکان رایی بکرێن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.