Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 03:53

گوێدرێژێک قەپی لە گوێچەکەی منداڵێک گرت و لێیکردەوە

کوردستان TV
#7
100%

دوای ئەوەی گوێدرێژێک قەپی لە گوێچەکەی منداڵێکی تەمەن 10 ساڵان گرتووە و بە تەواویی لێكردۆته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵدا هاتووه‌، ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە پەیامێکی گرنگی بۆ دایکان و باوکان هەیە.

لەو بارەیەوە دکتۆر هێرش سەید گوڵ شێخانی، پزیشکی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ  لەنەخۆشخانەی گشتی شەهید پێشڕەو سەر بەبەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، کە بەهاوکاری تەواوی ستافی هۆڵێ نەشتەرگەری نەخۆشخانەکە نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە ڕوونیکردەوە، کە منداڵەکە کوڕێکی تەمەن 10 ساڵە و دانیشتووی یەکێک لە گوندەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵە کاتێک گەیەنرایە نەخۆشخانە دۆخی زۆر خراپ و مەترسیدار بوو  بەهۆی ئەوەی (گوێدرێژێک) قەپی لێدابوو گوێی چەپی بەتەواوی بڕیبوو و لێبوبوەوە پێشتر لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکە هەموو فریاگوزراییە سەرەتاییەکانی بۆ کراو.

دواتر لەهۆڵی نەشتەرگەری دەستبەجێ هەڵساین بە ئەنجاندانی نەشتەرگەری بۆ مناڵەکە، نەشتەرگەرییەکەی سێ کاتژمێری خایاند ئێستا منداڵەکە لە نەخۆشخۆشخانەیە و لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە.

دکتۆر هێرش، گوتیشی داوا لە هەموو دایکان و باوکان دەکەم کە بەردەوام ئاگاداری منداڵەکانیان بن و چاودێریان بکەن و بەدووریان بگرن لەو ئاژەڵانەی جێگای مەترسین بۆ ئەوەی پارێزراوبن تووشی رووداوی نەخوازراوی وەک ئەم حاڵەتە نەبن ژیانیان نەکەوێتە مەترسیەوە و هیوای زوو چاکبوونەوەشی بۆ منداڵەکە خواست.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.