ئەندامی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمجد عوقابی داوای لە دامەزراوە و فەرمانگ گشتییەکان کرد، پارەی کارەبا کە وەک قەرز لە ئەستۆیاندایە، بدەنەوە بە وەزارەتی کارەبا و راشیگەیاند کە یەکێک لەو فەرمانگانەی کە قەرزدرای وەزارەتی کارەبایە و ئەمیندارێتیی بەغدایە.
ئەمجد عوقابی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە ماوەی چەند ساڵێکە ئەمیندارێتیی بەغدا بە بیانووی نەبوونی بوودجە، پارەی کارەبا نادات بە وەزارەتی کارەبا و گوتی:
تا ئێستا ئەمیندارێتیی بەغدا، 88 ملیار دینار پارەی کارەبا قەرزدارە و نەیداوەتەوە بە وەزارتی کارەبا.
ئەمجد عوقابی داواشی لە دامەزراوە و فەرمانگەکانی گشتیی کردووە، پارەی کارەبا کە وەک قەرز لە ئەستۆیاندایە، بدەنەوە بە وەزارەتی کارەبا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.