به بانگهێشتى فه‌رمیى ئیمانوێل ماكرۆن سه‌رۆک كۆمارى فه‌ره‌نسا، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و سبه‌ى سێشه‌ممه 2021/3/30 له كۆشكى ئه‌لیزێ له پاریس له‌گه‌ڵ ئیمانوێل ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه.
هه‌ردوو سه‌رۆك بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ فه‌ره‌نسا، دۆخى عێراق، هه‌رێمى كوردستان و ناوچه‌كه به‌گشتى، په‌تاى كۆڤید_19 و لێكه‌وته‌كانى، مه‌ترسییه‌كانى تیرۆر و ئه‌ركى هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تى، گرنگیى هاوكارى و هاوبه‌شیى هه‌مه‌لایه‌نه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش تاوتوێ ده‌كه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.