Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:21

باڵیۆزی ئیسپانیا: سه‌نته‌رێکی گرنگی بازرگانی له‌هه‌ولێری پایته‌خت ده‌که‌ینه‌وه‌

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد
کوردستان TV
100%


سه‌رله‌به‌یانی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.3.29، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر،  لەدیوانی پارێزگا، پێشوازی لە (هانسی ئیسکۆبار) باڵیۆزی ئیسپانیا لەعێراق و شانێکی یاوەری کرد.
لەسەرەتای کۆبوونەوەکە، باڵیۆزی ئیسپانیا لەعێراق، تەئکیدی لەسەر پەرەپێدان و پتەوکردنی پەیوەندییەکان نێوان هەردوولا کردەوە و ئاماژەی بە گرنگی شاری هەولێر کرد لەڕووی ئابووری و بازرگانیدا و تیشکی خستە سەر کردنەوەی سەنتەری بازرگانی ئیسپانی لەپایتەختی هەرێمی کوردستان بۆ هەماهەنگی و لەیەکتر نزیک بوونەوەی کەرتی تایبەت.
لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای ئەوەی جەختی لە بەرە و پێشبردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە، ڕایگەیاند: خۆشحاڵین بەکردنەوەی ئەو سەنتەرە و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابووریەکانمان لەگەڵ وڵاتی ئیسپانیا، دڵنییاتان دەکەینەوە کە لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان کەشێکی ئارام و لەبار هەیە بۆ کارکردن، هەربۆیە دەرگای ئێمە بەڕووی هەموو ئەو کۆمپانیا و وەبەرهەمهێنرانەی وڵاتی ئیسپانیا کرایەوە کە دەیانەوێت بێنە هەولێر و وەبەرهێنان بکەن، وەک پارێزگای هەولێریش لەچوارچێوەی یاسای وەبەرهێنان هەموو ئاسانکاریەکیان پیشکەش دەکەین، دەخوازین بازرگان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت و وەبەرهێنەرانی وڵاتی ئیسپانیا ڕۆڵیان هەبێت لە ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی زیاتری شاری هەولێر.

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.