Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 02:50

کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە ناوەڕاستی عێراق کرایە ئامانج

کوردستان TV
100%


بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای بابل ناوەڕاستی عێراق تەقییەوە.

لەمبارەیەوە سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی رایگەیاندووە، بۆمبێکی چێنراو لەسەر رێگای خێرای بابل بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش تەقیوەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەداوە کە تەقینەوەکە زیانی گیانی و ماددەی نەبووە.

ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.

ئەمریکا، چەکدارەکانی نزیک لە ئێران لەنێویاندا حزبوڵڵا-عێراق بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەکات.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.