Erbil 23°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 04:07

لە 10 گەڕەکی هەولێر، سندوقی بەخشینی جل و بەرگ و پێداویستی بۆ کەسانی کەمدەرامەت دانرا

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە 2021.3.29، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەشێک لە بەڕێوەبەرانی شارەوەنییەکان، لەگەڕەکی وەزیرانی هەولێر، سەرۆکایەتی شارەوانی بەهاوکاری و هەماهەنگی ڕێکخراوی یەکترقەبوڵکردن AOO لەڕێگەی کۆمپانیای سکویر دیزاین، لەژێرناونیشانی (ژیان بە بەخشینەوە جوانە و ژیانێکی تر ببەخشە بەجل و بەرگەکانت) دەستکرا بە دانانی 10 سەندوقی خێرخوازی بۆ کۆککردنەوەی جل و بەرگ بۆ کەسانی کەمدەرامەت، بەتایبەتی ئافرەتانی بێ سەرپەرشت لە 10 گەڕەکی شاری هەولێر.
لەوبارەیەوە پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "وێڕای دەست خۆشی لە وەزیری شارەوانی و سەرۆکایەتی شارەوانی و ئەو کچ و کوڕە خۆبەخشانەی کە هەڵساون بە دانانی ئەم سندوقانە کە هەم بابەتێکی سەردەمیانە و هەمیش کارێکی مرۆڤدۆستانەیە و لە چوارچێوەی پاراستنی شکۆی مرۆڤ لەشاری هەولێر خزمەتێکی گه‌وره‌ پێشکەش بەکەسانی کەم دەرامەت و ئافرەتانی بێ سەرپەرشت دەکات.
پارێزگاری هەولێر وتیشی: "بەدڵنیاییەوە شاری هەولێر یەکێک لە تایبەتمەندی وسیفەتە دیارەکانی بەخشینە، ئەگەرچی بەردەوام لە ڕێگەی ڕێخراوە خێرخوازی و خۆبەخشەکان هەمیشە کاری بەخشین کراوە، بەڵام لە بەرامبەردا دووچاری ڕەخنە و گللەیی هاتوون کە ئەو کەسانەی پێویستیان بە بەخشینە نەتوانراوە پارێزگاری لەشکۆیان بکرێت و ناسێنراون، بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ کە کراوە بەو جۆرە نهێنیە ماییەی دەست خۆشیە، لێڕەشەوە ئەوانەی خودا پێداون دەتوانن لە ڕێگەی ئەو سندوقانەوە زیاتر پاڵپشت و هاوکاربن و ئەوەی پێویستیان نییە بەهاوکاری کۆمەک بە پارێزگاریکردن لە شکۆ و مرۆڤ بوونیان بیبەخشن بەکەسانی کەم دەرامەت، بەدڵنیاییەوە ئەو کارە خزمەتێکی گەورەیە، جارێکی تر وەکو پارێزگای هەولێر وێڕای دەربرینی هەموو پشتیوانییەک لەئەنجامدانی ئەو جۆرە کارانە کە لەشارەکەمان کە بەشێکە لە بەخشین و بەهاناوەچوون ئەنجامدەدرێت، هەموو جۆرە ئاسانکارییەک بۆ ئەو جۆرە کارە خۆبەخشی و خێرخوازی و مرۆڤ دۆستیانە دەکەین. 
جێگەی باسە لە 10 گەڕەکی شاری هەولێر، وەک قوناغی یەکەم 10 سندوقی بەخشینی جل و بەرگە پێداویستی بۆ  کەسانی کەمدەرامەت، بەتایبەتی ئافرەتانی بێ سەرپەرشت کە سندوقێکی خێرخوازییە دانراوە و لەڕێگەی تیمەکانی شارەوانی هەولێر و ئەندامانی ڕێکخراوی یەکتر قەبوڵکردن AOO، کە ڕێکخراوێکی خۆبەخشیە، کۆدەکرێتەوە بەسەر هاوڵاتییانی کەمدەرامەت و ئافرەتانی بێ سەرپەرشت لەسنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەکرێت.
 

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.