ڕێبەری ڕەوتی سەدر توڕەیی خۆی لە پەسەندنەکردنی پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق نیشان دەدات.
موقتهدا سهدر رێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا کە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاوی کردووەتەوە و ڕایگەیاندووە جارێکی تریش پەرلەمان بەهۆی ناکۆکییە سیاسی و حزبی و تائیفی و نەتەوەییەکانەوە نەیتوانی دەنگ لەسەر پرۆژەیاسای بودجە بدات.
سەدر پێیوایە بە دەنگنەدانی پەرلەمانی عێراق لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 پهرلهمانتاران نەهامەتییەکانی گەلیان لەبیر خۆیان بردووەتەوە.
رێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامەکەیدا ئامۆژگاری پەرلەمانتاران دهكات و داوایان لێدەکات ناکۆکییەکان بخنە لایهكهوه و ههرچی زووه پرۆژەیاسای بودجە پەسەند بکەن.
جێی ئاماژهیه بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە بەهۆی سووربوونی بەشێک لەلایەنە عەرەبییە شیعەکان لەسەر دابەزاندنەوەی بەهای دۆلار، پەرلەمانی عێراق نەیتوانی پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند بکات و کۆبوونەوەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.