لەسەر ڕێگای کەلار – خانەقین رووداوێکی هاتووچۆ روویداو و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7ی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 29 ى 3ى 2021، لەسەر ڕێگای کەلار - خانەقین و نزیک زاڵگەی هاتووچۆ، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی، بی ئێم دەبڵیو (BMW ) و مارسیدس بارهەڵگر، پێکیاندادا.
راشیدهگهیهنن، لە ئەنجامی ئەو رووداوە، شۆفێری BMW گیانی لەدەستداوە .
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات، لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستیپێکردوە، بەمەبەستی زانینی هۆکاری ڕوداوەکــە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.