بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنی یەکشەممە 28ى 3ى 2021 ، لە ناحیەی ڕزگاری سەربە قەزای کەلار، ئۆتۆمبێلێک لە جۆری لانسەر هاووڵاتییەک بەناوی (محەمەد ئەحمەد عەزیز)، لە دایکبووی ساڵی 1950 دەشێلێت و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
راشیدهگهیهنێت: لە ئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە بڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24ی هاتووچۆ بەندکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.