وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە (28/3/2021) لە شاری سلێمانی لە روداوێکدا کرێکارێک لەکاتی کارکردن لە شەقامی (100) مەتری سلێمانی گیانی لەدەستدا، بە فەرمانی کوێستان محەمەد وەزیری کار لێژنەیەک پێکهێنرابۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری روداوەکە و ئاشکراکردنی دەرەنجامەکانی.
راشیدهگهیهنن، کرێکارەکە خەڵکی قەزای دوکانە و ناوی (ئارام سالار)ـە و ماوەی مانگێک دەبێت لەگەڵ کۆمپانیایەکی ناوخۆیی کاری کردوە، کە کاری بڕین و تێکەڵەڕێژکردن و پڕکردنەوەی شەقامی (100) مەتریی سلێمانی دەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.