Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:53

دانیشتنی پەرلەمان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە دواخرا

کوردستان TV
#7
100%

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: جارێکی دیکە دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بۆ کاتژمێر 1ی ئەمشەو دواخراوە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌فار بریارده‌ری لیژنه‌ی دارایی  به‌ كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و بێت یان به‌یانی ده‌بێت بودجه‌ تێپه‌رێنینن، گوتیشی: پێشبینی ده‌كه‌م دانیشتنی ئه‌مشه‌وی په‌رله‌مان ده‌ست پێ بكاته‌وه‌ بۆ په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی 2021.

گوتیشی: هیوادارین لایه‌نه‌كان بگه‌نه‌ رێككه‌وتن ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ بودجه‌ بدرێت موژده‌یه‌كی خۆش به‌ گه‌لی خۆمان رابگه‌یه‌نێنن.

تا ئێستا بەشێک لە لایەنەکان ناکۆکن لەسەر نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی و پشکی پارێزگاکان بۆیە بەردەوام دانیشتنی پەرلەمان دوا دەخرێت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.