دەزگای لوتکە بۆ كاروباری كۆچ و په‌نابه‌ران بڵاوی كرده‌وه، پەنابەرێکی کوردی باکوری کوردستان لە گرتووخانەیەکی یۆنان دوابەدوای درێژکردنەوەی ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
راشیدهگهیهنن: په‌نابه‌ره كورده‌كه تەمەن 24 ساڵە بۆ ماوەی 16 مانگ لە گرتووخانەیەکی شاری کۆرینتۆس بەهۆی گەشتە نایاساییەکەیەوە دەستبەسەر کرابوو. هەرچەندە بڕیاربوو ڕۆژی شەممە کۆتایی بە ماوەی دەستبەسەرکردنەکەی بێت، بەڵام کاتەکەی بۆ درێژکرایەوە.
ده‌زگای لووتكه راشیدهگهێنێت، بەهۆی ئەو بڕیارەوە باری دەروونیی ئەو گەنجە تێکچووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كه‌ن، هەر لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پیاوێکی 44 ساڵ کە بۆ ماوەی 3 ڕۆژ بارودۆخی تەندروستی تێک‌چووبوو، گیانی لەدەستدا. ئەوەش بەهۆی کەمتەرخەمیی پاسەوانانی گرتووخانەکە لە داواکردنی فریاگوزاریی خێرا.
دارشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.