Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 10:32

د. ئه‌حمه‌د سه‌فار: ره‌نگه‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ یه‌ک دوو رۆژی دیکه‌ دوابخرێت

د. ئه‌حمه‌د سه‌فار
کوردستان TV
100%

له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت به‌ كوردستان تیڤی دكتۆر ئه‌حمه‌د سه‌فار بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند: راپۆرتی لیژنه‌ی دارایی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌رز كراوه‌ته‌وه‌ و ده‌بێت ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی كه‌ له‌ یاساكه‌ كراون ده‌نگدانی له‌سه‌ر بكرێت. 

گوتیشی پێده‌چێت ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ سه‌رۆك فراكسۆنه‌كان و سه‌رۆكی كوتله‌كانی كۆببێته‌وه‌. 

راشیگه‌یاند: من پێم وانیه‌‌ ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌نجام بدرێـت و ره‌نگه‌ بۆ یه‌ك دوو رۆژی دیكه‌ دوا بخرێت. 

گوتیشی: نێوماڵی شیعی له‌وانه‌ش كوتله‌ی فه‌تح و ده‌وله‌ی قانون له‌باره‌ی بودجه‌ یه‌كده‌نگ نین و هه‌ندێك داواكاریان هه‌یه‌ كه‌ له‌ ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌ماندا نیه‌، ئه‌وه‌ش بیانوویه‌كه‌‌ بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نه‌به‌سترێت و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه‌ پرسی په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ به‌ سیاسی كراوه‌.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.