رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ر و سكرتێری نووسینی پێشووی كوردستان تی ڤی، سه‌لاح بابه عه‌لی كۆچی دوایی كرد.
خوالێخۆشبوو سه‌لاح بابه عه‌لی رۆژنامه‌نووسێكی به‌توانا و نیشتیمانپه‌ر بوو و خزمه‌تێكی زۆری به بواری رۆژنامه‌گه‌ری و رۆشنبیریی له هه‌رێمی كوردستان كردووه و له ماوه‌ی كاركردنیدا وه‌ك سكرتێری نووسین له كوردستان تی ڤیدا، رۆڵ و كاركردنی به‌رچاو بوو و توانیی به لێهاتوویی و شاره‌زایی سه‌رپه‌رشتیی زۆرێك له رووماڵی رووداوه‌كانی كوردستان و جیهان بكات.
به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌زگای سه‌ته‌لایه‌تی كوردستان هاوخه‌میی خۆی بۆ كۆچی دوایی سه‌لاح بابه‌عه‌لی راده‌گه‌یه‌نێت و پرسه و سه‌ره‌خۆشیشی له ته‌واوی رۆژنامه‌نووس و هاوكاران و كه‌سوكاری خوالێخۆشبوو ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت كه جێگه‌ی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
رۆژنامه‌نووس و سکرتێری نووسینی پێشووی کوردستان تیڤی، سه‌لاح بابه عه‌لی کۆچی دوایی کرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.