له گڕوپی هه‌شته‌می پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر، هه‌ڵبژارده‌ی ڕوسیا به دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له هه‌ڵبژارده‌ی سلۆڤینیای میوانی برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای فیشتی ئۆلۆمپی له شاری سۆچی به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی بیستوشه‌شدا، ئارتیم دزیوبا كاپتنی ڕوسیا گۆڵێكی بۆ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی تۆماركرد، پاشان هه‌مان یاریزان ده‌رفه‌تێكی قۆسته‌وه‌و گۆڵی دووه‌می خۆی و تیپه‌كه‌ی له خوله‌كی سیی و پێنج به‌ده‌ستهێنا.
دوای خوله‌كێكی دیكه‌ش، یاریزان جۆسێپ ئیلیشیش گۆڵێكی بۆ سلۆڤینیا تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش ئه‌نجامی یاری گۆڕانكاری دیكه‌ی به‌خۆوه نه‌بینی كه ئه‌مه‌ش دووه‌م بردنه‌وه‌ی له‌سه‌ریه‌كی ڕوسیا بوو له پاڵاوتنه‌كانی مۆندیال و كۆی خاڵه‌كانی له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپی هه‌شته‌م گه‌یانده شه‌ش خاڵ، سلۆڤینیاش دوای بردنه‌وه‌ی له گه‌ڕی یه‌كه‌می پاڵاوتن، دووچاری یه‌كه‌م دۆڕان هات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.