له یاریيهكی دیكه‌ی گه‌ری دووه‌می پالاوتنی هه‌لبژارده‌كانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به مۆندیالی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی سربیا میوانداری هه‌لبژارده‌ی پورتوگالی كرد‌و یاریه‌كه‌ش به دوو گۆل بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات .
یارییه‌كه له‌سه‌ر یاریگای راجكۆ میتیش به‌رێوه چوو ، له گێمی یه‌كه‌م ئاستی هه‌لبژارده‌ی پورتوگالی میوان باشتر بوو توانیان به دوو گۆلی یاریزان دییگۆ گۆتا پێشبكه‌ون كه گۆله‌كانی له خوله‌كه‌كانی یازده‌و سی‌و شه‌ش تۆماری كرد ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكردنی گێمی دوه‌م و دوای ته‌نها 35 چركه ئه‌لیكسانده‌ر میترۆڤیتش گۆلێكی بۆ سربیا تۆمار كرد‌و جیاوازیه‌كه‌ی بۆ گۆلێك كه‌م كرده‌وه .
هێرشه‌كانی خاوه‌ن مال درێژه‌یان هه‌بوو تا له خوله‌كی شه‌ست فلیب كۆستیتش گۆلی دووه‌م و یه‌كسان بوونه‌وه‌ی تۆمار كرد ، له دواساته‌كانی یاری كریستیانۆ رۆنالدۆ گۆلی سێیه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ پورتوگال تۆمار كرد به‌لام به هۆی به‌كار نه‌هێنانی سیسته‌می ڤار له پالاوتنه‌كان گۆله‌كه هه‌ژمار نه‌كراو پورتوگال له‌به‌ده‌ست هێنانی سێ خالی یاریه‌كه بێ به‌ش كرا .
به‌م ئه‌نجامه‌ش سربیا له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌كه‌ی دێت به چوار خال و پورتوگالیش به‌هه‌مان ژماره‌ی خاله‌كان و به جیاوازی گۆل له پله‌ی دووه‌م دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.