Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:59

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە داوا دەکات بەزووترین کات مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش بکرێت

کوردستان TV
100%

لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا داوا دەکات بەزووترین کات مووچەی لیوا هاوبەشەکان دابەش بکرێت.
سەبارەت بە دواکەوتنی مووچەی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکی لەلایەن ئەمریکاوە، ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 3 ى 2021 ، لێژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، ئەمەی خوارەوە دەقی راگەیاندراوەکەیە: 
دوای نەناردنی مووچەی لیوا هاوبەشەکان لەلایەن ئەمریکییەکانەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە پارەکە لەئەمریکاوە بۆ هەرێمی کوردستان بەهۆی کێشەیەکەوە لەهەژماری بانکی و گواستنەوە، کاتی دابەشکردنەکەی دواخراوە و زیاتر لەدوو مانگە لیوا هاوبەشەکان مووچەیان بۆ خەرج نەکراوە، بۆ ئەم مەبەستەش لە 15ی ئەم مانگە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە بەنووسراوی فەرمی وەک پێشنیاز داوای لەلایەنی پەیوەندیدار کردووە کەتا هاتنی مووچەی ئەمریکییەکان، بەمیکانیزمێکی گونجاو هەوڵبدرێت پارە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە دابین بکرێت تاکو مووچە دابەش بکرێت بەسەر ئەم هێزانە، چونکە دابینکردنی بژێویی ژیانی ئەم هێزانە پەیوەستە بەمووچەوە و بەپێی بەدواداچوونەکان ژیانی زۆربەیان لەڕووی ئابوورییەوە سەخت بووە، بۆیە پێویستە مانگانە لەگەڵ فەرمانبەرانی حکومەت مووچەکە وەربگرن. لێرەدا هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە کە لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لەهەوڵەکانی بەردەوامە لەگه‌ڵ لایەنی پەیوەندیدار كه‌ بەپەلە بێنە سەرخەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە.

 

دانانی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.