Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 21:54

که‌شناسی هه‌رێمی کوردستان: پله‌کانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مرۆ و سبه‌ی دووشه‌ممه‌ی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ رایده‌گه‌ێنێت:  له‌و ماوه‌یه‌دا پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و  ئاسمانی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت.

 هه‌روه‌ها كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌ 28 ى 3 ى 2021 ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 16 پلەی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 15 پله‌ و دهۆک 14 پله‌ ، کەرکوک 18 پلەی سیلیزی دەبێت.

ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: كه‌سبه‌ی دووشه‌ممه‌  لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە ی سیلیزی دەبێت، لە سلێمانی 16 پلە، دهۆک 15 پله‌، کەرکوکیش 19 پله‌ی سیلیزی دەبێت.


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.