Erbil 32°C ھەینی 20 ئەیلوول 15:33

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هەولێر ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ئاگاداردەکاتەوە

کوردستان TV
#7
100%

ھاتووچۆی ھەولێر رایگه‌یاند: پشكنینی ئۆتۆمبێڵەكانی بێ سه‌ره‌تاییه‌كان درێژكرایه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژی دیكه‌.  

دەقی راگەیاندنەكەی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر:

بەرێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە هاتووه‌، خاوەنی سەرجەم ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان و بێ تابلۆکان و هەڵگرانی تابلۆی ئەوروپی و مەنەفێست ئاگادار دەکەینەوە کەوا بڕیاری پشکنینی ئۆتۆمبێلەکان درێژکرایەوە بۆ 5 ڕۆژی تر واتا لەڕێکەوتی  2021/3/28تاکو 2021/4/1 بۆیە دەتوانن لەو ماوەیە سەردانی سەنتەری پشکنین بکەن لەبارەگای هاتووچۆی هەولێر ڕۆژانە لەکاتژمێر 3ی پاش نیوەڕۆ تاکو 6ی ئێوارە وە.

له‌ ئاگاداریه‌كه‌ هاتووه‌، هەر کەسێک دوابکەوێت سەردانی بنکەی پشکنین نەکات خۆی بەرپرسیار دەبێت لەهەر بڕیارێک کەلەداهاتوو بدرێت سەبارەت بەو ئۆتۆمبێلانە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.