سوپای عێراق رایگه‌یاند كه یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین بازرگانانی مادده ھۆشبه‌ره‌كان له به‌غدای پایته‌خت كوژراوه.
ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق بڵاویكرده‌وه، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی سه‌ربه ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ھێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، یه‌كێك له مه‌ترسیدارترین بازرگانانی مادده ھۆشبه‌ره‌كانیان له به‌غدای پایته‌خت كوشتووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه ھه‌ر له میانی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، ئه‌فسه‌رێكی ھێزه‌كانی ئاسایشی نیشتمانیی به ناوی سه‌لمان كازم محیاوی كوژراوه و ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌یش برینداربووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.