به‌شیر حه‌داد، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ھاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدراڵ كرد كه تایبه‌ت به تاوتوێكردنی مادده و بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی گشتیی 2021، سازكرابوو.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه به‌شیر حه‌داد سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ھاوبه‌شی نێوان لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیرانی حكوومه‌تی فیدراڵ كردووه.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه له میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، به‌وردی مادده و بڕگه‌كانی نێو پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021 تاوتوێ كراوه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ی یه‌كشه‌ممه له دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌راندا، مادده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌یاسای بوودجه‌ی 2021، بخرێته ده‌نگدانه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.