Erbil 31°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:35

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی پارێزگاری هەولێر، هەڵمەتی فراوانی پاککردنەوەی سەیرانگاو شوێنە گشتییەکان بەڕێوەچوو

کوردستان TV
100%


سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەمە 2021.3.27، لەژێرچاودێری و ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەسەر ڕێگای کۆیە، نزیک مۆنۆمێنتی شەهیدان، هەڵمەتی فراوانی پاککردنەوەی سەیرانگاکان و شوێنە گشتییەکانی هەولێر بەڕێوە چوو.
بەمەبەستی پاککردنەوەی شوێنە گشتییەکان و سەیرانگاکان و هۆشیارکردنەوەی سەیرانکاران و گەشتیاران لەپاک ڕاگرتنی ژینگەی شوێنە گەشتیارییەکان، هەڵمەتی فراوانی پاککردنەوەی سەیرانگاکان و شوێنە گشتییەکانی بەبەشداری هەریەک لە مەسعود کاڕەش و هێمن قادر، جێگرانی پارێزگار و یاریدەدەری پارێزگار و قائیقمی ناوەند و قائيمقامي دەشتی هەولێر و سەرۆکی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشت و گوزار و بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارک و باخچەکان و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگە پارێزی و ڕێکخراوەکانی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان و بۆردی ڕێکخراوە ژینگەییە ناحکومیەکان و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییەکانی (1،2،3،4،5،6)، سەرۆکایەتی شارەوانییەکانی (کەسنەزان، بنەسڵاوە، دارەتوو، شاوێس، بەحرکە)، بەڕێوە چوو.
لەڕێورەسمی دەسپێکی هڵمەتەکە، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند: "ئامانج لەو هەڵمەتە ئەوەیە بەهاوڵاتییانی شارەکەمان و ئەو گەشتیارانەی دێنە سەیرانگاکان، هەروەک چۆن ئامادەکاری دەکەن بۆ گەشت و سەیران بەهەمان شێوە ژینگە پارێزی بکەن، کە بەداخەوە لەڕۆژانی جەژنی نەورۆز سەرەڕای ئەو پلانەی لە هەموو فەرمانگەکان دانرابوو کە هەمووی بەسەرکەوتووی جێ بەجێکرا، بەڵام بەداخەوە خۆپارێزی هاوڵاتییان بە ڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و پارێزگاری نەکردن و پاکڕانەگرتنی ژینگە و پاک و خاوێنی سەیرانگا و شوینە گشتییەکانە بووە ماییەی سەرنج و گلەیی و ڕەخنە، بۆیە ئێمە جارێکی دیکە داواکارین لە هاوڵاتییانی شارەکەمان، کاتێک گەشت و سەیران دەکەن، ئەوشوێنەی گەشت و سەیرانی لێئەنجامدەدەن، شوێنێکە جێگەی ڕەزامەندی و دڵخۆشی ئێوەیە، ئێوەش تکایە لەدوای خۆتان ئەو خۆشیە تێکمەدەن و پاشماوە و پیسی کۆبکەوە و بەجێی مەهێڵن و ببن بەبەشێک لەپاراستنی ژینگە و پاک و خاوێنی سەیرانگا و شوێنە گشتییەکان".
پارێزگاری هەولێر هەروەها وتی: "جارێکی دیکە بەڵێن بە هاوڵاتییانی شارەکەمان دەدەین وەکو پارێزگا و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنووری پارێزگاکەمان ئەوەی لەتوانماندابێت دەیکەین بۆ خزمەتی هاوڵاتییان، بەڵام بەبێ هاوکاری هاوڵاتییان و خەڵکی شارەکەمان ناتوانین بەباشترین شێوە ئەو خزمەتە پێشکەشبکەین".

1


 

1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.