بڕیار وایە كاتژمێر 3 ى پاشنیوەڕۆی سبهی یهكشهممه 28 ى 3 ى 2021، پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای بودجە بدات، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، تا ئێستا ئەو رێككەوتنەی لە نێوان ھەرێم و بەغدا كراوە، وەكو خۆیەتی و گۆڕانكاریی بەسەردا نەھاتووە، ھەوڵیش دەدرێت پڕۆژەیاسای بودجە لە بەرژەوەندیی كورد تێپەرێندرێت.
د. ڤیان سەبری،سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستانیش لە پەرلەمانی عێراق رایدهگهێنێت: ئێمە وەكو كورد خۆمان بۆ كۆبوونەوەی سبهی پەرلەمان ئامادە كردووە و تا ئێستا رێككەوتنی نێوان ھەرێم و بەغداش وەكو خۆی ماوە و ھیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نەھاتووە، جارێش دیار نییە كە باس لەوە دەكرێت لایەنی بەغدا لە رێككەوتنەكە پەشیمان بوونەتەوە.
دهشڵێت: گفتوگۆكان بەردەوام دەبن، بۆ ئەوەی بتواندرێت پڕۆژەیاسای بودجە تێپەڕێندرێت و ئێمەش ھەوڵ دەدەین لە بەرژەوەندیی كورد بودجە یەكلا بكرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.