Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:40

کاتی‌ دابه‌شکردنی‌ چه‌کی پاره‌ی جوتیاران راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


لە ئاگادارییەکدا سایلۆى سلێمانى داوا لەو جوتیارانە دەکات کە بەروارى (30ى حوزەیرانى 2020) گەنمیان رادەستی سایلۆکەیان کردوە، رۆژى دووشەممە (29/3/2021) سەردانی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتی سایلۆى سلیمانى بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی چەکی پارەکانیان.

راشیده‌گه‌یه‌نن، ئەو جوتیارانەی لە ساڵەکانی (2014 – 2015 - 2016) گەنمیان رادەستی سایلۆکان کردوە وەکالەتیان بۆ کراوەتەوە، پێویستە وەکالەتەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ ساڵی (2021).

سایلۆى سلێمانى لە ئاگاداریەکەیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، سبەى یەکشەممە سەردانیان نەکەن، چونکە بەهۆى دابەشکردنى موچەى فەرمانبەرانەوە بانکەکان سەرقاڵن و سایلۆکەیان هیچ چەکێکى پارە لەو رۆژەدا دابەش ناکات و پێویستە رۆژى دووشەممە سەردانى سایلۆى سلێمانى بکەن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.