کەشناسی هەرێمی كوردستان، پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ی بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مرۆ شه‌ممه 27 ى 3 ى 2021 و سبه‌ی ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم لەنێوان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت.
راشیده‌گه‌ێنێت: كەم كەم لە ناوچە شاخاوییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و دهۆك بەفر دەبارێت هه‌روه‌ها ئەگەری بارینی نمە بارانیش هەیە.
بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی هه‌رێمی كوردستان ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 15 پلە دەبێت، لە سلێمانی 17 پله و دهۆک 12 پله ، کەرکوک 18 پلەی سیلیزی دەبێت.
سبەش به‌م شێوه‌یه ده‌بێت: لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە دەبێت، لە سلێمانی 19 پلە، دهۆک 17 پله ، کەرکوکیش 21 پله‌ی سیلیزی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.