Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:27

روونکردنەوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%


به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كۆنترۆلی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌ و رایده‌گه‌ێنێت: لەجەژنی نەورۆز و پشووەكاندا بەسەركەوتوویی بەرنامەی وەزارەتی كارەبا جێبەجێكرا و بەتێكڕا رۆژانە لەسەرووی 19 كاتژمێرەوە كارەبا بەهاوڵاتیان درا 

 كۆنترۆلی كاره‌بای هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت:  لە پەیامی جەژنی نەورۆزدا  وەزارەتی كارەبا بە هاوڵاتیانی  راگەیاند؛  كە لە جەژنی نەورۆز و پشووەكانی سەری ساڵی نوێی 2721 كوردی بە پشت بەستن بەبەرهەمهێنانی  3400 مێگاوات كارەبا و لەرێگەی 7000 فەرمانبەری ئیشكگرەوە 18 كاتژمێر كارەبا بەهاوڵاتیان دەدەین.
راشیده‌گه‌یه‌نن: لە ماوەی یەك هەفتەی رابردوودا وەزارەتی كارەبا توانی  بە سەركەوتووانە ئەو بەرنامەیەی كە رایگەیاندبوو جێبەجێی بكات و بەتێكڕا  لەسەرووی 19 كاتژمێرەوە  كارەبا بدات و بەشێوەیەكی رێكوپێك بەسەر پارێزگاگانی كوردستاندا دابەشی بكات ، هاوكات تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا بەپاڵپشتی و هاوكاریی تیمەكانی وێستگەكان و كرێكارانی سیانەكان 24 كاتژمێر لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بوون.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.