Erbil 23°C ھەینی 20 ئەیلوول 19:39

گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف: ئه‌مڕۆ دووەمین گەشتی عومرەکاران ئەنجام دەدرێت

کوردستان TV
100%


نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى راگه‌یاند: كاتژمێری چواری ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ 27 ى 3 ى 2021 ،   دووەمین کاروانی گەشتی عومرەکاران ئەنجام دەدرێت.
راشيگه‌یاند : گەشتەکە لە فرۆکەخانەی ھەولێرەوە بەرەو شاری جدەی سعودیە دەبێت و  لەعومرەکارانی پارێزگای ھەولێر پێک دێت.
 نه‌به‌ز ئیسماعیل گوتیشی: ‌سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ش ، گەشتی سێ یەمی عومره‌كان ئەنجام دەدرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: گەشتەکان لەچوار چێوەی پلانێکی گونجاوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بە جێ بەجێ کردنی رێنماییە تەندروستیەکان بەردەوامیان دەبێت.

شوان عه‌زیز

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.