نێد پڕایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، رایگەیاند کە ئیدانەی ھێرشی حووسییەکان دەکەن بۆسەر دامەزراوەیەکی نەوت لە باشووری سعوودیە.
نێد پرایس لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمریکا بەتوندی ئیدانەی ئەو ھێرشە دەکات کە لەلایەن حووسییەکانەوە کراوەتە سەر دامەزراوەیەکی نەوت لە ناوچەی جازان باشووری رۆژئاوای سعوودیە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، نێد پڕایس ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئەو ھێرشانەی حووسییەکان ھەڕەشەن بۆسەر وزەی جیھانی و خەڵکی مەدەنی.
داوایشی لە سەرجەم لایەنەکان کردووە لەوەی بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و پابەندبن بە رێککەوتنی ئاگربەست.
دوێنێ ھەینی حکوومەتی سعوودیە رایگەیاندبوو کە بەھۆی ئاراستەکردنی مووشەکێک بۆ سەر دامەزراوەیەکی نەوت لە ناوچەی جازان ، ئاگر لە دامەزراوەکە کەوتووتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.