Erbil 4°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 04:25

ره‌حیم سترلینگ گۆلی ژماره‌ 150ی له‌ ژیانی وه‌رزشی خۆی تۆمار کرد

کوردستان TV
100%


ره‌حیم سترلینگ یاریزانی هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌راو یانه‌ی مانجسته‌ر ستی گۆلی ژماره‌ سه‌تو په‌نجای له‌ ژیانی وه‌رزشی خۆی تۆمار كرد .
 له‌ میانی گه‌ری یه‌كه‌می پالاوتنه‌كانی ولاتانی ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی دوو هه‌زارو بیست و دووی ولاتی قه‌ته‌ر هه‌لبژارده‌ی ئینگلته‌را سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر هه‌لبژارده‌ی سان مارینۆ به‌ده‌ست هێناو به‌ پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر یاریه‌كه‌ی لێ برده‌وه‌ .
 ئه‌م یاریه‌ش یاریه‌كی تایبه‌ت بوو بۆ یاریزان ره‌حیم سترلینگ كه‌ توانی له‌ خوله‌كی سی و یه‌ك گۆلی سێیه‌می هه‌لبژارده‌كه‌ی تۆمار بكات كه‌ هاوكات گۆلی ژماره‌ 150ی یاریزانه‌كه‌ بوو له‌ ژیانی وه‌رزشی خۆی له‌گه‌ل یانه‌و هه‌لبژارده‌ تۆماری بكات.
 سترلینگی ته‌مه‌ن 26 سالان له‌دایك بووی ولاتی جامایكایه‌و خاوه‌نی ره‌گه‌زنامه‌ی ئینگلیزیه‌و له‌ ریزی یانه‌ی مان ستی ئاستێكی به‌رز پێشكه‌ش ده‌كات ، سترلینگ ده‌رباره‌ی ئه‌م گۆله‌ی ده‌لێت ، راسته‌ تۆمار كردنی ئه‌م رێژه‌ زۆره‌ له‌ گۆل بۆمن جێگای شانازیه‌ به‌لام هه‌موو كات هه‌ولم داوه‌ به‌شێوه‌ی كۆمه‌ل له‌گه‌ل هاورێكانم یاری بكه‌م چونكه‌ لای من نازناوی یانه‌و هه‌لبژارده‌كه‌م گرینگتره‌ له‌ نازناوی تاكه‌ كه‌سی ، هیواش ده‌خوازم له‌یاریه‌كانی داهاتوو زیاتر هاوكاری هاورێكانم بم له‌به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتن .
  
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.