له گه‌ڕی یه‌كه‌می پاڵاوتنه‌كانی كۆنكاكاف بۆ گه‌یشتن به كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر بۆ تۆپی پێ، هه‌ڵبژارده‌ی كه‌نه‌دا سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناو به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی بێرمودای برده‌وه.
یارییه‌كه له یاریگای ئێكس پلۆریا له شاری ئۆرلاندۆی ویلایه‌تی فلۆریدای ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو، له خوله‌كی نۆزده‌دا، یاریزان سایل لارین گۆڵێكی بۆ كه‌نه‌دا تۆماركرد، پاشان هه‌مان یاریزان گۆڵی دووه‌می خۆی و هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له خوله‌كی بیستوحه‌وت بهدهستێناو گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو.
له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوچواردا، یاریزان ڕیچی لاریا گۆڵی سێیه‌می كه‌نه‌دای تۆماركرد، له‌و لاشه‌وه یاریزان كاین كریشلۆ گۆڵێكی بۆ بێرمودا له خوله‌كی شه‌ستوسێ به‌ده‌ستهێناو جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، دواتر سایل لارین كه هێرشبه‌ری یانه‌ی بێشتكاشی توركیه، گۆڵی سێیه‌می خۆی له خوله‌كی شهستوههشتی یاریه‌كه تۆماركرد‌و تیپه‌كه‌شی كرده خاوه‌نی گۆڵی چواره‌م و بووه هاتریكی یاری.
له خوله‌كی هه‌شتاویه‌كیش یاریزان تیۆدۆر كۆربێناو گۆڵی پێنجه‌می كه‌نه‌دای تۆماركرد‌و كۆتایی به كه‌رنه‌ڤالی گۆڵه‌كانی یاریه‌كه هێنا، به‌م ئه‌نجامه‌ش كه‌نه‌دا یه‌كه‌م سێ خاڵی له ده‌ستپێكی پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر مسۆگه‌ركرد .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.