Erbil 4°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 04:35

گه‌ڕێکی دیکه‌ی پاڵاوتنه‌کانی کیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ کۆتاییه‌کانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%


ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ گه‌ڕێكی دیكه‌ی پاڵاوتنه‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ كۆتاییه‌كانی مۆندیالی 2022ی قه‌ته‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
 له‌ یه‌كێك له‌ یاریه‌كانی پاڵاوتن و له‌ گڕوپی یه‌كه‌مدا، هه‌ڵبژارده‌ی پۆرتوگال پاڵه‌وانی جامی یۆرۆی دووهه‌زاروشازده‌ ده‌بێته‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی سڕبیا، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ سه‌ركه‌وتنیان له‌ یه‌كه‌م یاری خۆیان له‌ پاڵاوتنه‌كان به‌ده‌ستهێناوه‌و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت یاری نێوانیان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی به‌هێز به‌خۆوه‌ ببینێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی گڕوپه‌كه.
 له‌ یاریه‌كی دیكه‌شداو له‌ گڕوپی هه‌شته‌م، هه‌ڵبژارده‌ی كڕواتیا دووه‌می مۆندیالی پێشوو میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی قوبرس ده‌كات، كڕواتیا له‌ یه‌كه‌م یاری خۆی له‌ پاڵاوتنه‌كان به‌ گۆڵێكی بێ به‌رامبه‌ر به‌ سلۆڤینیا دۆڕاو پێشبینی ده‌كرێت له‌م یاریه‌دا ته‌واوی تواناكانی بۆ قه‌ره‌بۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م دۆڕانه‌و به‌ده‌ستهێنانی سێ خاڵی گرنگ بخاته‌گه‌ڕ، له‌ یاری لوتكه‌ی گڕوپی پێنجه‌میشدا، هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا سێیه‌می مۆندیالی پێشوو، ده‌بێته‌ میوانی هه‌ڵبژارده‌ی چیك، له‌ گڕوپی حه‌وته‌میش هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا میوانداری هه‌ڵبژارده‌ی لاتڤیا ده‌كات .

 


                                                          
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.