باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له به‌ڕێز سامی شه‌به‌ك ده‌كات
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێز، كاك سامی شه‌به‌ك- سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی لیبراڵی توركمانی
به‌دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی هاوژینی به‌ڕێزتانمان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین گیانی هاوژینی خوالێخۆشبووتان به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامی به به‌ڕێزتان و خانه‌واده و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
..................................
په‌یامی سه‌ره‌خۆشی باره‌گای بارزانی بۆ خانه‌واده‌ی سه‌بیحه غالب تاڵه‌بانی
به‌ناوی خودای به‌خشنده و میهره‌بان
به‌ڕێزان، له خانه‌واده‌ی سه‌بیحه غالب تاڵه‌بانی
به‌داخێکی زۆره‌وه هه‌واڵی کۆچی دوایی خاتوو(سه‌بیحه غالب تاڵه‌بانی) هاوژینی شه‌هید(فازڵ تاڵه‌بانی)مان بیست.
پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی خانه‌واده به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌که‌تان و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌که‌ین، خۆمان به هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواکارین له‌م کۆسته‌دا به دڵنه‌وایی و ئارامی خانه‌واده و که‌سوکارتان به‌سه‌ر بکاته‌وه و گیانی خوالێخۆشبوو به‌ر دلۆڤانی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بکات.
انا لله وانا الیە را‌جعون
بارەگای بارزانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.