ئەمڕۆ هەینی 2021.3.26، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، بەمەبەستی چاودێریکردنی هاوڵاتییان و پابەندبوونیان بەڕێنمایی و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بازاڕی سەنتەری شاری هەولێریان بەسەرکردەوە.
لەسەردانەکەیاندا، پارێزگاری هەولێر و وەزیری تەندروستی، هۆشداریان دایە کاسبکار و دوکاندارانی نێو بازاڕ و هاوڵاتییان کە لەکاتی ئێستادا شەپۆڵی زنجیرەی نوێی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لەهەڵكشان و تەشەنەکردندایە، بەڕەچاوکردنی ئەم دۆخە هەستیارە، بۆ پاراستی تەندروستی گشتیی و سەلامەتی گیانی خۆیان و ئازیزانیان پابەندبن بە ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی و بڕیار و ڕاسپاردەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر و لێژنەی باڵای بەرنگاربوونەوەی کۆڕۆنا لە هەرێمی کوردستان (دەمامک)ببەستن، هەروەها ئاماژەیان بەوەدا، بەداخەوە بەهۆی پابەند نەبوونی خەڵک لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو، بەتایبەت لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆز، دۆخی تەندروستی لە شارەکەمان سەختتربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.