زیاتر له دوو رۆژه چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر بێ ئاون، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌ڵێت: كێشه‌كه به‌هۆی زۆری ئاستی ئاوی زێی گه‌وره‌یه كه شێلوو بووه.
له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر په‌یوه‌ندی به كوردستان تیڤییه‌وه كرا كه دوو رۆژه ئاویان بۆ نه هاتووه، له‌وانه گه‌ڕه‌كه‌كانی، برایه‌تی سێتاقان، باداوه، و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ش، كوردستان تیڤی په‌یوه‌ندی به ئاری قادر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه كرد ئه‌و به‌رپرسه پشتڕاستی كرده‌ووه و ڕایگه‌یاند: به‌هۆی توانه‌وه‌ی به‌فری چیاكان و رێژه‌ی باران بارینه‌وه ئاستی ئاوی زێی گه‌وره زۆر بووه و شێلوو بووه ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌ردانه‌وه‌ی ئاو ڕابگرین، ئاری قادر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: نامانه‌وێت ئاوێكی پیس و شێلو بده‌ینه هاوڵاتیان بۆیه بۆ هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مشه و هه‌ندێك گه‌ڕه‌كیش به‌یانی رۆژی شه‌ممه كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌بێت و ئاویان بۆ ده‌چێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.