Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:33

دواین زانیاری له‌سه‌ر ته‌قه‌کانی شه‌وی رابردوو له‌ هه‌ڵه‌بجه‌

کوردستان TV
#7
100%

دره‌نگانی شه‌وی رابردوو لە بەشی پشتەوە تەقە له‌ نزیك بارەگای لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە کراوه‌، په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ ته‌قه‌ له‌ لق كرابێت.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: کاتژمێر سێی شه‌وی رابردوو تەقەیەکی زۆر لە دەوروبەری لقی 12 پارتی دیموكراتی كوردستان بیسترا و گوایە تەقەکە لە لقی دوانزەی پارتی لە هەڵەبجە کراوە دوای بەدواداچوونمان بۆ رووداوەکە بۆمان دەرکەوت ته‌قه‌كه‌ نزیکی لق بووە و زیان بە بارەگای لق نەگەیاندووە.

شایه‌نی باسه‌ چەند جارێکه‌ تەقە لە بارەگاکانى پارتى دیموكراتی كوردستان لە سنوورى پارێزگای سلێمانى و هەڵەبجە ده‌كرێت، تاوه‌كو ئێستاش لایه‌نه‌ ئه‌منیه‌كانیش تۆمه‌تباران ده‌ستگیر نه‌كردووه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.