دوای ئهوهی گرووپێك كه خۆی به (رهبعهڵڵا) ناساندووه، نمایشێكی چهكداری له بهغدای پایتهخت ئهنجامدا، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح رایگهیاند: بڵاوەپێکردنی چەکدار لەژێر هەر ناو جێگای قبوڵ كردن نییه.
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح له بهیاننامهیهكدا بڵاویکردەوە، داواکردنی مافی هاووڵاتیان و بەرگریکردن لێی کارێکی مەشروعە و زۆریش گرنگە، بەڵام دەبێت بە شێوازی ئاشتیانە و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنی یاسایی و دەستوریی بێت.
هادی عامری ئاماژەی بەوەشکرد، بڵاوەپێکردنی چەکدار لەژێر هەر ناو بەهانەیەکدا بێت رهت دهكرێتهوه جێگای قبوڵ كردن نییه.
هادی عامری داواش لە حکومەتی عێراق دهكات بایەخی تایبەت بدات بە چارەسەرکردنی کاریگەرییە نەرێنییەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، بە تایبەت لەسەر هاوڵاتیان و چینی هەژار، ئەویش لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی خێراوە.
دوێنێ پێنج شهممه 25ی ئازار ژمارەیەك لە چەكدارانی بزوتنەوەی (ربع الله) مانۆڕی چەكداری لە چەند ناوچەیەكی بەغدادی پایتەخت ئەنجامدا، تادێت نارهزایی لایهنه سیاسیهكانی لێدهكهوێتهوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.