Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:22

په‌رله‌مانتارێکی سائیرون: ژمارەیەک لایەنی سیاسی ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردن دەدەن

کوردستان TV
100%

ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سائیرون، رایگەیاند کە ژمارەیەک لایەنی سیاسیی ھەوڵی دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە دەدەن.

بەدر زەیادی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی سائیرونلە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرایکردووە کە ژمارەیەک لایەنی سیاسیی ھەوڵی ھەموارکردنەوەی یاسای ھەڵبژاردنەکان دەدەن، ئەوەیش بە ئامانجی دواخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و گوتی: "ژمارەیەک لایەنی سیاسیی نایانەوێت، ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا لە ده‌ی مانگی تشرینی یەکەمی داھاتوو، ئەنجام بدرێت".

زەیادی سەبارەت بە بڕیارەکەی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لەبارەی ئەنجام نەدانی ھەڵبژاردن لە دەرەوە، رایگەیاند: ژمارەیەک لایەنی سیاسیی، تانەیان لەسەر ئەو بڕیارەی کۆمیسیۆن لە دادگا تۆمارکردووە، و ئاماژه‌ به‌و دا كه‌ ئەو بڕیارەی کۆمیسیۆن پێشتر گفتوگۆی لەبارەوە نەکراوە و پێچەوانەی دەستوورە.

پێشتر گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، جومانە غەلای راگەیاندبوو کە کۆمیسیۆن بڕیاریداوە دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە دەرەوە ئەنجام نەدرێت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.