Erbil 27°C ھەینی 20 ئەیلوول 23:40

پۆلیسی هه‌ولێر که‌سێک به‌ تۆمه‌تی دزیکردن ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی باكوور، دوای ئاگاداركردنەوەیان بە بوونی 3 حاڵەتی دزیكردن لە ماركێتێك لە گەڕەكی (سەربەستی) (32ی پارك)، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و بە ماوەیەكی كەم توانییان ناسنامە و شوێنی حەوانەوەی تۆمەتبارێك بە ناوی (ف.ع.ف) دەستنیشان بكەن و بە تۆمەتی ئەنجامدانی دزییەكان، دەستگیری بكەن.

ڕاشیگه‌یاند: تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، كە دانیشتووی سنووری مووسڵ و خەڵكی بەرتلەیە، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، راگیراوە و لێكۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.