سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی، له میانی ئاهه‌نگێكدا كه له سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌وانان له به‌غدا بۆ ڕێزلێنان له خانه‌واده‌ی شه‌هیدان سازكرابوو ڕایگه‌یاند: ھیچ کەسێک ناتوانێ بە چەک ھەڕەشە لە ئاسایشی دەوڵەت بکات.
ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گروپێك به‌ناوی " ڕه‌بعه‌ڵڵا" نمایشێكی چه‌كدارییان له ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی به‌غدا ئه‌نجامدا و له نمایشه‌كه‌شدا داوایانكرد كه به زووترین كات بوودجه‌ی 2021 په‌سه‌ند بكرێت و نرخی دۆلاریش بگه‌ڕێنرێته‌وه دۆخی جارانی.
كازمى له باره‌ی نمایشه چه‌كدارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاندووه: ئامانج لەو نمایشە سەربازییەی ئەمڕۆ، تێکدانی دۆخی ئەمنیی و دوورخستنەوەی رۆڵی راستەقینەی عێراقە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.