Erbil 20°C شەممە 21 ئەیلوول 03:09

مانچستەریونایتد هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ هۆگۆ لۆریس واژوو بکات

کوردستان TV
100%


سەرچاوە ڕۆژنامەوانیەكانی فەڕەنسا ئاشكرایانكرد كە یانەی مانچستەریونایتد هەوڵدەدات گرێبەست لەگەڵ هۆگۆ لۆریس گۆڵپارێزی یانەی تۆتنهام و هەڵبژاردەی فەڕەنسا واژووبكات.
ئەمەش لە كاتێكدایە كە گرێبەستی لۆریس لەگەڵ یانە لەندەنیەكە لە هاوینی ساڵی داهاتوو تەواودەبێت و بەپێی چەند ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەوانی، گۆڵپارێزەكە بەنیاز نیە گرێبەستی لەگەڵ تیپەكەی درێژبكاتەوە، پێشتریش سەرچاوە میدیاییەكان بڵاویان كردبووەوە كە هەریەك لە یانەكانی پاریس سانجێرمان و نیس گرنگی بە تواناكانی لۆریس دەدەن، لای خۆیەوە ڕۆژنامەی لیكیپی فەڕەنسی لە نوێترین ژمارەیدا ئاشكرای كرد كە یانەی مانچستەریونایتد لە هەوڵی گواستنەوەی لۆریس دایە بۆ پێكهاتەی تیپەكەی.
لەبەرامبەریشدا لە ئەگەری ڕۆیشنی گۆڵپارێزە تەمەن سیی و چوار ساڵیەكە لە ڕیزی تۆتنهام، ئیدارەی سپێرز چاوی بڕیوەتە چەند گۆڵپارێزێك بۆ شوێنگرتنەوەی لۆریس كە بریتین لە دی هێندێرسۆن لە یانەی مان یونایتدو سام جۆنستۆن لە یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن و نیك پۆپ لە یانەی بێرنلی.

 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.