Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:15

کۆڵبەرێکی دیکەی کورد لە سەرما رەقبوەوە و گیانی له‌ده‌ستدا

کوردستان TV
100%

کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی سەڵماس لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەم شارە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.
 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌: رۆژی 24 ى 3 ى 2021 ،  کۆڵبەرێکی خەڵکی سەڵماس بە ناوی "فەهیم مامدی قزل کەند" لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی ئەو شارە بە هۆی سەرماوە گیانی لەدەست دا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فەهیم مامدی قزل کەندی، تەمەن 35 ساڵ بە هۆی تاریکی شەو ڕێگای لێ ون بووە و ڕەقی بردووەتەوە.

هه‌نگاو راشێده‌گه‌ێنێت: تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ ناوەندی دەرمانی سەڵماس گوازراوەتەوە و تا ئێستا ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.

بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو، لە 21 ى مارسی 2020 بۆ 21 ی مارسی 2021 لانیکەم 238 کۆڵبەر و کاسبکاری کورد بوونەتە قوربانی کە لەو ژمارەیە 67 کەسیان گیانی لەدەست داوە.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.