Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:15

دژه‌ تیرۆری عێراق : 100 قه‌ناسبه‌ده‌ستمان به‌ ئامانجی ریشه‌کێشکردنی تیرۆریستانی داعش بڵاوکردووه‌ته‌وه‌

کوردستان TV
100%

ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق رایگه‌یاند كه‌ ستراتیجییه‌ت و پلانی تایبه‌تییان به‌ گۆڕانكاری له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن دژبه‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان داناوه‌.

له‌مباره‌یه‌وه‌ فه‌ریقی یه‌كه‌م روكن عه‌بدولوه‌ھاب ساعدی ، سه‌رۆكی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق، له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا باسی له‌وه‌كردووه‌ كه‌ ستراتیجییه‌ت و پلانی تایبه‌تییان به‌ گۆڕانكاری له‌ شێوازی مامه‌ڵه‌كردن دژبه‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان داناوه‌ و گوتی: له‌ئێستادا، 100 قه‌ناسبه‌ده‌ستمان له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان به‌ ئامانجی ریشه‌كێشكردنی تیرۆریستانی داعش بڵاوكردووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌یش داوی ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی ھێزه‌ چه‌كداره‌كان، عه‌مید یه‌حیا ره‌سول رایگه‌یاندبوو كه‌ له‌ میانی دوو ھه‌فته‌ی رابردوودا، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی ھاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژبه‌ داعش، 312 ھێرشیان  بۆسه‌ر تیرۆریستانی داعش له‌ چیای قه‌ره‌چوغ باشووری رۆژھه‌ڵاتی پارێزگای نه‌ینه‌وا ئه‌نجامداوه‌ و له‌ ئاكامدا، 120 حه‌شارگه‌ خاپووركراون  و 27 تیرۆریستی داعشیش كوژراون .

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.