Erbil 30°C دووشەممە 16 ئەیلوول 22:18

ئه‌مڕۆ چالاکییه‌کانی هه‌فته‌ی رۆشنبیری سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ 25-3-2021 وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كتێبخانه‌كانی  سلێمانی به‌ دروشمی (پایته‌ختی رۆشنبیری جوانییه‌كان نمایش ده‌كات) ،چالاكییه‌كانی هه‌فته‌ی رۆشنبیری ده‌ست پێ ده‌كات.

سه‌ره‌تا كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی راگه‌یاندن و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ له‌ ته‌لاری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی پێشانگای كتێب ده‌كاته‌وه‌ ، كه‌ چه‌ندین ناونیشانی جۆراوجۆر له‌ خۆ ده‌گرێت له‌ هه‌مان كاتدا داشكاندن له‌30% تا 50% بۆ كتێبه‌كان ده‌كرێت.

پێشانگاكه‌ رۆژانی 25ی 3 تا 1-4 له‌ سه‌عات10 ی به‌یانی بۆ 6ی ئێواره‌ له‌ ته‌لاری كتێبخانه‌ی گشتی سلێمانی به‌ڕێوه‌ده‌چێت ،چه‌ندین ده‌زگای ده‌زگای چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ به‌شداری ئه‌م پیشانگایه‌ن.

له‌ هه‌مان رۆژدا  كاتژمێر 2ی پاش نیوه‌ڕۆ له‌ ته‌لاری هونه‌ر چه‌ندین كۆڕو سیمینار ساز ده‌كرێت.

1122

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.