پۆلیسی سلێمانی تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كەتەقەی لەباوكی كردبوو هەڵاتبوو .
پۆلیسی سلێمانی بڵاوی كردهوه: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو زانیاری گەیشتە هێزەكانی پۆلیس كە كێشەیەك لەماڵێكدا هەیە مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دەستیان بەلێكۆڵینەوە كردو گەیشتە شوێنی مەبەست دەركەوت كە كوڕێك تەقەی لە باوكی كردووەو هەڵاتووە .
راشیدهگهیهنن: پۆلیسی فریاكەوتن گەڕان بەدواداچوونەكانی دەستپێكردو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتبار دەستگیربكرێت و لەكاتی دەستگیركردنیشیدا دەستگیرا بەسەر دوو تاپرداكە بە تۆمەتبار بووە .
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه بۆ ئهوهش دهكات: تۆمەتبار (م ، غ ، ك) لەدایكبووی 1988 كە فیشەكێكی بە چەكی جۆری تاپڕ بەباوكییەوە ناوە ، بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراوەو لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئازادییەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆكراوەتەوە.
پۆلیس دهشڵێت: لەئێستادا باوكی تۆمەتبار بریندارەو لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكیدایە .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.