Erbil 20°C دووشەممە 11 تشرینی دووەم 00:28

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ هۆشداری دەدات

کوردستان TV
100%

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە ئاگادارییەكدا هۆشداریی ده‌داته‌ سەرجەم پیشەوەر و كڕیارانی ئاسن و رایده‌گه‌ێنێت: ئاگاداریان دەكەینەوە كە لەسنوری قەزای چەمچەماڵ، کە ماوەیەکە بە بیانووی ئاسن و فافۆن، لە گوندەکانەوە تەلەفۆن دەکرێت بۆ کڕینی ئاسن، دوای سەردانی شوێنەکە لەلایەن کەسانی چەتە و رێگرەوە هەوڵی لێسەندی پارە و ئۆتۆمبیلی کڕیارکە دەدرێت. 

ده‌شڵێت: داوا لە دانیشتووانی سنورەکەمان دەکەین لەکاتی هەر رووداوێکی لەو شێوەیەدا لەسنوری هەر ناحیەیەک بوون پەیوەندی بە هێزەئەمنییەکانی ناحیە یان بەڕێوەبەری ناحیەوە بکرێت، هەروەها دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەکانی پۆلیسی چەمچەماڵ یان JCC بکەن. 

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ ئاماژەی بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، بۆ ئەو مەبەستە هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش لە هەوڵی دۆزینەوەی ئەو كەسانەدان و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.